توێژه‌رانى ئه‌مریكى له ئه‌نجامى لێكۆلینه‌ه‌یه‌كى تازه‌دا ده‌لێن" كه‌مى ترشی "ئۆمێگا3" ده‌بێته هۆى تووشكردنى مرۆڤ به گه‌لێ نه‌خۆشى مێشك .
توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ترش و ڕ‌ونى "ئۆمێگا3" ڕۆلێكى سه‌ره‌كی ده‌بینن له پارێزگاریكردنى تواناى سیسته‌مى ده‌روونى و فشارى هه‌ڵچوون .
توێژه‌ران ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه كه‌مى ئۆمێگا3 له جه‌سته‌دا په‌یوه‌ندى به كێشه‌كانى تێگه‌یشتنه‌وه هه‌یه ، له‌لای ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ده‌ست ئازاره‌كانى ده‌روونیه‌وه ده‌نالێنن ، وه ڕێژه‌ى تێگه‌یشتن و هه‌ستكردن له‌لایان كه‌م ده‌كاته‌وه .
توێژه‌ران بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر 4 مشك ئه‌نجام داوه ، كه هه‌لسان به پێدانى ئه‌و خواردنانه‌ى ماده‌ى ئۆمێگا3 یان تێدایه به‌و مشكانه .
دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و مشكانه‌ى ترشی "ئۆمێگا3"یان خواردووه بارى ده‌روونیان له ئاستێكى ئاسایی دابووه ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى ڕێژه‌ى ئۆمێگا3 له جه‌سته‌یاندا كه‌مه .
زانایانى ئوسترالى له ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ریانخستووه كه ئه‌و خۆراكانه‌ى ده‌وله‌مه‌ندن به ترشی "ئۆمێگا3" كارێكى گرنگ ده‌كه‌ن بۆ ڕێكخستنى ڕێژه‌ى زینكى سروشتى له ده‌ماغ دا ، وه ئه‌مه‌ش یارمه‌تى پاراستنى مرۆڤ ده‌دات له مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمر .
هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تر ده‌لێت" ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆراكى ده‌وله‌مه‌ند به ترشی "ئۆمێگا3" ده‌خۆن ، ئه‌وا كه‌متر تووشی ئه‌و نه‌خۆشیانه ده‌بنه‌وه كه په‌یوه‌ندیان به مردنه‌وه هه‌یه .
ترشی ئۆمێگا3 به ڕێژه‌یه‌كى زۆر له ماسی دا هه‌یه ، به‌تایبه‌ت ئه‌و ماسیانه‌ى له‌ناو ئاوى ساردى ده‌ریایه‌كاندا ده‌ژین .
توێژه‌رانى ئه‌مریكى ئامۆژگاری خه‌لك ده‌كه‌ن به خواردنى ماسی ده‌وله‌مه‌ند به ترشی "ئۆمێگا3" به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام به درێژایی ژیان .
مالپه‌رى زانستى ئه‌مریكى بلاویكرده‌وه كه لێكۆلینه‌وه‌كه له‌سه‌ر زیاتر له 2600 كه‌س ئه‌نجام دراوه ، وه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وانه‌ى ئاستى ئۆمێگا3 له‌ناو خوێنیاندا زووره ، كه ئه‌ویش له‌ناو ماسی تونا و سلمۆن و چه‌ندین جۆرى تر‌ى ماسیدا هه‌یه ، ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌كى زیاتر ده‌ژین له‌چاو كه‌سانى تردا .
توێژه‌ر دكتۆر ریوش مزفریان له كۆلیژى ته‌ندروستى گشتى له زانكۆى هارفرد له بۆستن ده‌لێت" به‌كارهێنانى زه‌یتى ئۆمێگا3 له پێكهاته‌ى سیسته‌مى خۆراكى ڕۆژانه‌دا گرنگترین سوودى ته‌ندروستى به جه‌سته‌ى مرۆڤ ده‌به‌خشێت ، وه مه‌ترسی مردن كه‌م ده‌كه‌نه‌وه ، ئه‌ویش به‌هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و مۆلۆله‌كانى خوێن .
هه‌روه‌ها وتیشی كه ماسی له پرۆتین و ترشه چه‌ورى سوودبه‌خش به دڵ پێكهاتووه ، ڕوونیشی كرده‌وه كه خواردنى ماسی په‌یوه‌ندى به درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نه‌وه هه‌یه .
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تر‌ى پزیشكى ئاشكراى كردووه ، كه ئه‌و به‌سالاچوانه‌ى ترشه چه‌ورى و ئۆمێگا3 ، كه به‌شێوه‌یه‌كى فراوان له‌ناو ماسیدا هه‌یه ده‌خۆن ، ئه‌وا به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو یارمه‌تیان ده‌دات له پاراستنیان دژى نه‌خۆشیه‌كانى چاو و له‌ده‌ستدانى تواناى بینین له قۆناغه‌كانى پێشكه‌وتنى ته‌مه‌ندا .
توێژه‌ران له زانكۆى "ئه‌لبرتا"ى كه‌نه‌دى كه بۆ یه‌كه‌مجار تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر مشك ئه‌نجامداوه‌و هه‌ڵساون به پێدانى سیسته‌مى خۆراكى ده‌وله‌مه‌ند به ماسی پێكهاتوو له ترشی چه‌ورى .
هه‌روه‌ها پاش تێبینى كردنیان، بۆ توێژه‌ران ده‌ركه‌وت كه ئاستى كوبونه‌وه‌ى گه‌رده ژه‌هراویه‌كانى ناو چاو كه زیان به‌ر چاو ده‌گه‌ینن كه‌مبووته‌وه له‌لای ئه‌و مشكانه .
جێی باسه ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه هانى توێژه‌ران ده‌دات بۆ به‌رهه‌مهێنانى ماده‌یه‌كى تازه‌و پێشكه‌وتوو كه به‌رگرى له نه‌خۆشیه‌كانى چاو و توانای بینین له‌لایه‌ن به‌سالاچوانه‌وه بكات ، به‌تایبه‌ت له سه‌رووى ته‌مه‌نى 50 ساڵیه‌وه .
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ریخستووه كه ترشه چه‌ورییه‌كانی وه‌كو ئۆمێگا 3 به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز دژایه‌تی مه‌ترسی له‌ده‌ستدانى زاكیره‌ى مرۆڤ یان تووشبوون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر ده‌كات.
زانایانی زانكۆی كۆلۆمبیا له نیویۆرك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وام بوون له چاودێریكردنی سیفه‌تی خۆراكی (1219) كه‌س بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك ساڵ كه ته‌مه‌نیان زیاتر له (65) ساڵ بوو، پاشان هه‌ستان به تاقیكردنه‌وه‌و پشكنینی رێژه‌ی ئه‌و پڕۆتینه‌ی كه پێی ده‌وترێت (بیتا ئه‌میلۆید)، كه ئه‌و پڕۆتینه په‌یوه‌سته به‌و كێشانه‌ی كه تووشی زاكیره و نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر ده‌بن.
زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شدارییان له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كردبوو ئه‌و خۆراكانه‌یان خواردبوو كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ئۆمێگا3 ، ئه‌وا رێژه‌ی ئه‌و پڕۆتینه به شێوه‌یه‌كی زۆر له خوێنیان كه‌میكردبوو، كه‌مكردنه‌كه‌ش به رێژه‌ی (20 - 30%) بوو، بۆیه هه‌ستان به زیادكرنی یه‌ك گرام له ئۆمێگا 3، بۆ زانیاریش هه‌ر یه‌ك گرام له ئۆمێگا 3 یه‌كسانه به پارچه‌یه‌ك گوێز یان نیو پارچه له ماسی سالمۆن.
له لایه‌كی تریشه‌وه تیمێكى پزیشكی له بنكه‌ی ته‌ندروستی زانكۆی كۆلۆمبیا ئاشكراى كرد كه هه‌رچه‌نده به‌كارهێنانی ئۆمێگا 3 زیاتر بێت ئه‌وا رێژه‌ی پڕۆتینی (ئه‌میلۆید) نزمتر ده‌بێته‌وه.
له چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تریشدا ده‌ركه‌وتووه كه خواردنی ئۆمێگا 3 به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام مرۆڤ ده‌پارێزێت له له‌ده‌ستدانی زاكیره به شێوه‌یه‌كی كاتی یان هه‌میشه‌یی كه به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر ناسراوه، سه‌ره‌ڕای چالاككردنی مێشك و بیركردنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی رێژه‌یه‌كی به‌رز له ترشی ئۆمێگا 3 له‌ناو خوێنیاندا هه‌یه زۆر به تواناترن له تاقیكردنه‌وه‌كانی مێشكدا له‌و كه‌سانه‌ی كه رێژه‌ی ئۆمێگا 3 له خوێنیاندا نزمه.
ماسی به گشتی به هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه به تایبه‌تی ماسی (سالمۆن) پێكهاتووه له كۆمه‌ڵێك له ڤیتامینات و پڕۆتینات سه‌ره‌ڕای ترشه چه‌ورییه‌كانی وه‌ك ئۆمێگا 3.
رۆنی ماسی ناسراو به ئۆمێگا 3 به شێوه‌ی حه‌پ بۆ گه‌وران یان به شێوه‌ی شروب هه‌یه بۆ منداڵان، بێجگه له‌وه‌ی كه له ناو ماسی سالمۆن و له گوێزیشدا هه‌یه به شێوه‌یه‌كى سروشتی.
توێژینەوە پزیشكیەكان پیشانیان داوە، كە خواردنی رۆنی ماسی و هاوكات لەگەڵ ئۆمێگا3 لە ماوەی دووگیانی‌دا، كۆرپە لە دوای لەدایكبوون لە نەخۆشی رەبۆ دەپارێزێت.
ئەو توێژینەوانە هەروەها پیشانیان داوە كە ئەو ئافرەتە دووگیانانەی كە بە شێوەیەكی رێك و پێك رۆنی ماسی و ئۆمێكا3 دەخۆن، ئه‌وا منداڵەكانیان لە دوای لە دایكبوونیان لە نەخۆشیەكانی رەبۆ، دەپارێزن.
هەروەها بەكارهێنانى رۆنی زەیتوون و ماددەی ئۆمێگا3 ، منداڵان لە تووشبوون بە حەساسیەتی خواردن بە تایبەت هێلكەی مریشك دەپارێزێت.
بە پێی راپۆرتێكی ماڵپەری(هێلس دەێی)، ئەو توێژینەوانە هەروەها پیشانیان داوە، كه رێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی پەیوەست بە رەبۆ لە ناو منداڵی ئەو دایكانەی كە رۆنی ماسی و ئۆمێگا3 دەخۆن، بە بەراوەرد لەگەڵ دایكی ئەو منداڵانەی كە رۆنی ماسی وئۆمێگا 3 بەكار ناهێنن، بە رێژەی 23% كەم دەبێتەوە.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك، كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامدراوه، ده‌ریخستووه كه ترشه‌چه‌وری ئۆمێگا 3 سوودی جۆراوجۆری بۆ ته‌ندروستی كۆرپه‌ی ئافره‌تی دووگیان هه‌یه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه، ترشه‌چه‌وری ئۆمێگا 3 ئه‌گه‌ر ئافره‌تی دووگیان به شێوه‌یه‌یكی پلان بۆ داڕێژراو بیخوات، ئه‌وا سوودی به‌رچاوه‌ی بۆ ته‌ندروستی كۆرپه‌ی تازه له‌دایكبوو هه‌یه.
له میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا توێژه‌ران چاودێری 154 ئافره‌تی دووگیانی خۆبه‌خشیان كرد كه نیوه‌یان بۆ چوار مانگی كۆتایی دووگیانی رۆژانه بڕی 600 میلیگرام ئومێگا 3یان پێده‌درا، نیوه‌كه‌ی دیكه‌ش به پێچه‌وانه‌وه، خۆیان له‌م مادده‌یه به‌دوور ده‌گرت.
توێژه‌ران گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌و خانمانه‌ی جه‌سته‌یان له‌كاتی دووگیانی‌دا ئۆمێگا 3 به‌شێوه‌یكی پێویست وه‌رده‌گرێت، منداڵه‌كانیان له كاتی له‌دایكبووندا به تێكڕا 250 گرام له منداڵانی دیكه كێشیان زیاتره و چه‌ند سانتیمه‌ترێكیش باڵایان به‌رزتره .