سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد كه گیانه‌وه‌ری دۆلفینی به‌كارهێناوه له‌شه‌ڕی دژ به سوپای عێراق له‌ساڵی 2003 و له‌سه‌ر رووی دۆلفینه‌كان ئامێری پشكنینی شوێنی جێگیركردووه له‌قوڵایی ئاوه‌كانی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر له پارێزگای به‌سره و پشتی به دو دۆلفین به‌ستووه كه شاره‌زا بوون له به‌شداریكردن له جه‌نگی ڤێتنام.
دوبی تورنر پزیشكی ڤێتێرنه‌ری له به‌رنامه‌ی "گیانداره شیره‌ده‌ره‌كان" سه‌ر به سوپای ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا وتی ئه‌مه‌ریكا پێش نزیكه‌ی 40 ساڵ ده‌ستی به‌و به‌رنامه‌یه كردووه و دۆلفین ئێستا له بنكه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له كه‌نداوی عه‌ره‌بی هه‌یه بۆ یارمه‌تیدانی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا بۆ له‌ناوبردنی مینی ده‌ریایی. وتیشی ئه‌و برنامه‌یه نزیكه‌ی 100 دۆلفینی هه‌یه كه له‌گه‌ڵ هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا كارده‌كه‌ن. باسی له‌وه‌شكرد هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌عێراق له‌رۆژانی یه‌كه‌می شه‌ڕی عێراق له‌ساڵی 2003 ئه‌و دۆلفینانه‌یان به‌كارهێناوه بۆ پاككردنه‌وه‌ی كه‌ناری به‌نداوی ئوم قه‌سر له مین و ئامێری پشكنین و دیاریكردنی شوێن به‌رووی دۆلفینه‌كان جێگیركرابوو له قوڵایی ئاودا له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆلفین خاوه‌نی چاوێكه كه توانای بینینی پێنج ئه‌وه‌نده‌ی بینینی مرۆڤه. لای خۆشیه‌وه د.مارك كریزتو پسپۆڕ له هه‌ڵسوكه‌وتی گیانداران وتی ئه‌و دۆلفینانه‌ی كه سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئوم قه‌سر به‌كاری هێنان روبه‌ڕووی رێگری گه‌وره بونه‌وه له ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌و به‌نده‌ره‌دا كه‌شتی غه‌رق بوو زۆربوون ئاشكراكردنی مین كارێكی قورس بوو به‌هۆی زۆری ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له‌ناو ئاوه‌كه‌دا بوون. به‌وته‌ی ئه‌و به‌توانایی دۆلفینه‌كان بونه هۆی خێراكردنی كاری سوپای ئه‌مه‌ریكا و رۆڵیان هه‌بوو له ئاشكراكردنی شوێنی زۆری مین كه سوپای عێراق بۆ شه‌ڕی كه‌شتییه سه‌ربازییه‌كان به‌كاریده‌هێنان. |
رۆڵی دۆلفینه‌كان له‌شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا دژی رژێمی سه‌دام
