سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد كه گیانه‌وه‌ری دۆلفینی به‌كارهێناوه له‌شه‌ڕی دژ به سوپای عێراق له‌ساڵی 2003 و له‌سه‌ر رووی دۆلفینه‌كان ئامێری پشكنینی شوێنی جێگیركردووه له‌قوڵایی ئاوه‌كانی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر له پارێزگای به‌سره و پشتی به دو دۆلفین به‌ستووه كه شاره‌زا بوون له به‌شداریكردن له جه‌نگی ڤێتنام.
دوبی تورنر پزیشكی ڤێتێرنه‌ری له به‌رنامه‌ی "گیانداره شیرهدهرهكان" سه‌ر به سوپای ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا وتی ئه‌مه‌ریكا پێش نزیكه‌ی 40 ساڵ ده‌ستی به‌و به‌رنامه‌یه كردووه و دۆلفین ئێستا له بنكه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له كه‌نداوی عه‌ره‌بی هه‌یه بۆ یارمه‌تیدانی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا بۆ له‌ناوبردنی مینی ده‌ریایی. وتیشی ئه‌و برنامه‌یه نزیكه‌ی 100 دۆلفینی هه‌یه كه له‌گه‌ڵ هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا كارده‌كه‌ن. باسی له‌وه‌شكرد هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌عێراق له‌رۆژانی یه‌كه‌می شه‌ڕی عێراق له‌ساڵی 2003 ئه‌و دۆلفینانهیان به‌كارهێناوه بۆ پاككردنه‌وه‌ی كه‌ناری به‌نداوی ئوم قه‌سر له مین و ئامێری پشكنین و دیاریكردنی شوێن به‌رووی دۆلفینه‌كان جێگیركرابوو له قوڵایی ئاودا له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆلفین خاوه‌نی چاوێكه كه توانای بینینی پێنج ئه‌وه‌نده‌ی بینینی مرۆڤه. لای خۆشیه‌وه د.مارك كریزتو پسپۆڕ له هه‌ڵسوكه‌وتی گیانداران وتی ئه‌و دۆلفینانه‌ی كه سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئوم قه‌سر به‌كاری هێنان روبه‌ڕووی رێگری گه‌وره بونه‌وه له ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌و به‌نده‌ره‌دا كه‌شتی غه‌رق بوو زۆربوون ئاشكراكردنی مین كارێكی قورس بوو به‌هۆی زۆری ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له‌ناو ئاوه‌كه‌دا بوون. به‌وته‌ی ئه‌و به‌توانایی دۆلفینه‌كان بونه هۆی خێراكردنی كاری سوپای ئه‌مه‌ریكا و رۆڵیان هه‌بوو له ئاشكراكردنی شوێنی زۆری مین كه سوپای عێراق بۆ شه‌ڕی كه‌شتییه سه‌ربازییه‌كان بهكاریدههێنان. |
رۆڵی دۆلفینه‌كان له‌شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا دژی رژێمی سه‌دام

چی ده‌كه‌ی ئه‌گه‌ر ئاو یان چای به‌سه‌ر لاپتۆیه‌كه‌ت ڕژا ؟؟
چی ده‌كه‌ی ئه‌گه‌ر ئاو یان چای به‌سه‌ر لاپتۆیه‌كه‌ت ڕژا ؟؟
.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ندێجار ڕاسته‌وخۆ لاپتۆپه‌كه په‌كی ده‌كه‌وێت،به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و هه‌نگاوانه ئه‌نجام بده‌یت:
1) ڕاسته‌وخۆ لاپتۆپه‌كه بكوژێنه‌وه به‌هۆی ئه‌و دوگمه‌ی كه‌پێی پێده‌بێت(په‌نجه بنێ بهدوگمهكهو هه‌ڵی مه‌گره تادهكوژێتهوه.
2) پاتری ووایهری شه‌حنه‌كه ده‌ربهێنه،چونكه سه‌ره‌ڕای كوژانه‌وه‌ی هێشتا ته‌زوویه‌كی كاره‌بایی لاواز بهلاپتۆپهكهدا بڵاوده‌كاته‌وه.
3)گسكێكی كاره‌بایی یان هه‌ر ئامێرێكی تری ڕاكێشه‌ر به‌كاربهێنه بۆڕاكێشانی شله ڕژاوه‌كه،كاره‌كه زیاد له‌جارێك بكه.
4) ئامێره‌كه ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵبگه‌ڕێنه‌وه (سه‌راوبنی بكه) بۆئه‌وه‌ی شله‌كه به‌ته‌واوه‌تی ده‌ربچێت،لێی گه‌ڕی تاماوه‌ی زیاتر له 10 خولهك.
5) په‌ڕۆیه‌كی ووشك بهێنه‌و ناوچه ته‌ڕبووه‌كانی لاپتۆپه‌كه ووشك بكه‌ره‌وه.
6) ئامێره‌كه بخه‌ره ناوچه‌یه‌ك هه‌وا لێی بدات و وازی لێبێنه تاماوه‌یه‌ك به‌یه‌نی كه‌م 6 كاتژمێر.
پێویسته ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه ئارام بگریت،وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێش ئه‌و ماوه‌یه كاری پێنه‌كه‌یت،چونكه ئه‌گه‌ر ئامێره‌كه ڕاسته‌وخۆ لهكارنهكهوتبێ هه‌وڵدانت بۆكارپێكردنی له‌وانه‌یه ببێته‌هۆی له‌كاركه‌وتنی ...

ئايا دەزانى ئۆمێگا3 مرۆڤ له چه‌ندین نه‌خۆشى ترسناك دوور ده‌خاته‌وه ؟
توێژه‌رانى ئه‌مریكى له ئه‌نجامى لێكۆلینههیهكى تازه‌دا ده‌لێن" كه‌مى ترشی "ئۆمێگا3" ده‌بێته هۆى تووشكردنى مرۆڤ به گه‌لێ نه‌خۆشى مێشك .
توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ترش و ڕ‌ونى "ئۆمێگا3" ڕۆلێكى سه‌ره‌كی ده‌بینن له پارێزگاریكردنى تواناى سیسته‌مى ده‌روونى و فشارى هه‌ڵچوون .
توێژه‌ران ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه كه‌مى ئۆمێگا3 له جه‌سته‌دا په‌یوه‌ندى به كێشه‌كانى تێگه‌یشتنه‌وه هه‌یه ، له‌لای ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ده‌ست ئازاره‌كانى ده‌روونیه‌وه ده‌نالێنن ، وه ڕێژه‌ى تێگه‌یشتن و هه‌ستكردن له‌لایان كه‌م ده‌كاته‌وه .
توێژه‌ران بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر 4 مشك ئه‌نجام داوه ، كه هه‌لسان به پێدانى ئه‌و خواردنانه‌ى ماده‌ى ئۆمێگا3 یان تێدایه به‌و مشكانه .
دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و مشكانه‌ى ترشی "ئۆمێگا3"یان خواردووه بارى ده‌روونیان له ئاستێكى ئاسایی دابووه ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى ڕێژه‌ى ئۆمێگا3 له جه‌سته‌یاندا كه‌مه .
زانایانى ئوسترالى له ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ریانخستووه كه ئه‌و خۆراكانه‌ى ده‌وله‌مه‌ندن به ترشی "ئۆمێگا3" كارێكى گرنگ ده‌كه‌ن بۆ ڕێكخستنى ڕێژه‌ى زینكى سروشتى له ده‌ماغ دا ، وه ئه‌مه‌ش یارمه‌تى پاراستنى مرۆڤ ده‌دات له مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمر .
هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تر ده‌لێت" ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆراكى ده‌وله‌مه‌ند به ترشی "ئۆمێگا3" ده‌خۆن ، ئه‌وا كه‌متر تووشی ئه‌و نه‌خۆشیانه ده‌بنه‌وه كه په‌یوه‌ندیان به مردنه‌وه هه‌یه .
ترشی ئۆمێگا3 به ڕێژه‌یه‌كى زۆر له ماسی دا هه‌یه ، به‌تایبه‌ت ئه‌و ماسیانه‌ى له‌ناو ئاوى ساردى دهریایهكاندا ده‌ژین .
توێژه‌رانى ئه‌مریكى ئامۆژگاری خه‌لك ده‌كه‌ن به خواردنى ماسی ده‌وله‌مه‌ند به ترشی "ئۆمێگا3" به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام به درێژایی ژیان .
مالپه‌رى زانستى ئه‌مریكى بلاویكرده‌وه كه لێكۆلینه‌وه‌كه له‌سه‌ر زیاتر له 2600 كه‌س ئه‌نجام دراوه ، وه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وانه‌ى ئاستى ئۆمێگا3 له‌ناو خوێنیاندا زووره ، كه ئه‌ویش له‌ناو ماسی تونا و سلمۆن و چه‌ندین جۆرى تر‌ى ماسیدا هه‌یه ، ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌كى زیاتر ده‌ژین له‌چاو كه‌سانى تردا .
توێژه‌ر دكتۆر ریوش مزفریان له كۆلیژى ته‌ندروستى گشتى له زانكۆى هارفرد له بۆستن ده‌لێت" به‌كارهێنانى زه‌یتى ئۆمێگا3 له پێكهاته‌ى سیسته‌مى خۆراكى ڕۆژانه‌دا گرنگترین سوودى ته‌ندروستى به جه‌سته‌ى مرۆڤ ده‌به‌خشێت ، وه مه‌ترسی مردن كه‌م ده‌كه‌نه‌وه ، ئه‌ویش به‌هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و مۆلۆله‌كانى خوێن .
هه‌روه‌ها وتیشی كه ماسی له پرۆتین و ترشه چه‌ورى سوودبه‌خش به دڵ پێكهاتووه ، ڕوونیشی كرده‌وه كه خواردنى ماسی په‌یوه‌ندى به درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نه‌وه هه‌یه .
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تر‌ى پزیشكى ئاشكراى كردووه ، كه ئه‌و به‌سالاچوانه‌ى ترشه چه‌ورى و ئۆمێگا3 ، كه به‌شێوه‌یه‌كى فراوان له‌ناو ماسیدا هه‌یه ده‌خۆن ، ئه‌وا به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو یارمه‌تیان ده‌دات له پاراستنیان دژى نه‌خۆشیه‌كانى چاو و له‌ده‌ستدانى تواناى بینین له قۆناغه‌كانى پێشكه‌وتنى ته‌مه‌ندا .
توێژه‌ران له زانكۆى "ئه‌لبرتا"ى كه‌نه‌دى كه بۆ یه‌كه‌مجار تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر مشك ئه‌نجامداوه‌و هه‌ڵساون به پێدانى سیسته‌مى خۆراكى ده‌وله‌مه‌ند به ماسی پێكهاتوو له ترشی چه‌ورى .
هه‌روه‌ها پاش تێبینى كردنیان، بۆ توێژه‌ران ده‌ركه‌وت كه ئاستى كوبونه‌وه‌ى گه‌رده ژه‌هراویه‌كانى ناو چاو كه زیان به‌ر چاو ده‌گه‌ینن كه‌مبووته‌وه له‌لای ئه‌و مشكانه .
جێی باسه ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه هانى توێژه‌ران ده‌دات بۆ به‌رهه‌مهێنانى ماده‌یه‌كى تازه‌و پێشكه‌وتوو كه به‌رگرى له نه‌خۆشیه‌كانى چاو و توانای بینین له‌لایه‌ن بهسالاچوانهوه بكات ، به‌تایبه‌ت له سه‌رووى ته‌مه‌نى 50 ساڵیه‌وه .
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ریخستووه كه ترشه چه‌ورییه‌كانی وه‌كو ئۆمێگا 3 به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز دژایه‌تی مه‌ترسی له‌ده‌ستدانى زاكیره‌ى مرۆڤ یان تووشبوون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر ده‌كات.
زانایانی زانكۆی كۆلۆمبیا له نیویۆرك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وام بوون له چاودێریكردنی سیفه‌تی خۆراكی (1219) كه‌س بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك ساڵ كه ته‌مه‌نیان زیاتر له (65) ساڵ بوو، پاشان هه‌ستان به تاقیكردنه‌وه‌و پشكنینی رێژه‌ی ئه‌و پڕۆتینه‌ی كه پێی ده‌وترێت (بیتا ئه‌میلۆید)، كه ئه‌و پڕۆتینه په‌یوه‌سته به‌و كێشانه‌ی كه تووشی زاكیره و نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر ده‌بن.
زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شدارییان له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كردبوو ئه‌و خۆراكانه‌یان خواردبوو كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ئۆمێگا3 ، ئه‌وا رێژه‌ی ئه‌و پڕۆتینه به شێوه‌یه‌كی زۆر له خوێنیان كه‌میكردبوو، كهمكردنهكهش به رێژه‌ی (20 - 30%) بوو، بۆیه هه‌ستان به زیادكرنی یه‌ك گرام له ئۆمێگا 3، بۆ زانیاریش هه‌ر یه‌ك گرام له ئۆمێگا 3 یه‌كسانه به پارچه‌یه‌ك گوێز یان نیو پارچه له ماسی سالمۆن.
له لایه‌كی تریشه‌وه تیمێكى پزیشكی له بنكه‌ی ته‌ندروستی زانكۆی كۆلۆمبیا ئاشكراى كرد كه هه‌رچه‌نده به‌كارهێنانی ئۆمێگا 3 زیاتر بێت ئه‌وا رێژه‌ی پڕۆتینی (ئه‌میلۆید) نزمتر ده‌بێته‌وه.
له چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تریشدا ده‌ركه‌وتووه كه خواردنی ئۆمێگا 3 به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام مرۆڤ ده‌پارێزێت له له‌ده‌ستدانی زاكیره به شێوه‌یه‌كی كاتی یان هه‌میشه‌یی كه به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر ناسراوه، سه‌ره‌ڕای چالاككردنی مێشك و بیركردنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی رێژه‌یه‌كی به‌رز له ترشی ئۆمێگا 3 له‌ناو خوێنیاندا هه‌یه زۆر به تواناترن له تاقیكردنه‌وه‌كانی مێشكدا له‌و كه‌سانه‌ی كه رێژه‌ی ئۆمێگا 3 له خوێنیاندا نزمه.
ماسی به گشتی به هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه به تایبه‌تی ماسی (سالمۆن) پێكهاتووه له كۆمه‌ڵێك له ڤیتامینات و پڕۆتینات سه‌ره‌ڕای ترشه چه‌ورییه‌كانی وه‌ك ئۆمێگا 3.
رۆنی ماسی ناسراو به ئۆمێگا 3 به شێوه‌ی حه‌پ بۆ گه‌وران یان به شێوه‌ی شروب هه‌یه بۆ منداڵان، بێجگه له‌وه‌ی كه له ناو ماسی سالمۆن و له گوێزیشدا هه‌یه به شێوه‌یه‌كى سروشتی.
توێژینەوە پزیشكیەكان پیشانیان داوە، كە خواردنی رۆنی ماسی و هاوكات لەگەڵ ئۆمێگا3 لە ماوەی دووگیانی‌دا، كۆرپە لە دوای لەدایكبوون لە نەخۆشی رەبۆ دەپارێزێت.
ئەو توێژینەوانە هەروەها پیشانیان داوە كە ئەو ئافرەتە دووگیانانەی كە بە شێوەیەكی رێك و پێك رۆنی ماسی و ئۆمێكا3 دەخۆن، ئه‌وا منداڵەكانیان لە دوای لە دایكبوونیان لە نەخۆشیەكانی رەبۆ، دەپارێزن.
هەروەها بەكارهێنانى رۆنی زەیتوون و ماددەی ئۆمێگا3 ، منداڵان لە تووشبوون بە حەساسیەتی خواردن بە تایبەت هێلكەی مریشك دەپارێزێت.
بە پێی راپۆرتێكی ماڵپەری(هێلس دەێی)، ئەو توێژینەوانە هەروەها پیشانیان داوە، كه رێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی پەیوەست بە رەبۆ لە ناو منداڵی ئەو دایكانەی كە رۆنی ماسی و ئۆمێگا3 دەخۆن، بە بەراوەرد لەگەڵ دایكی ئەو منداڵانەی كە رۆنی ماسی وئۆمێگا 3 بەكار ناهێنن، بە رێژەی 23% كەم دەبێتەوە.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك، كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامدراوه، ده‌ریخستووه كه ترشه‌چه‌وری ئۆمێگا 3 سوودی جۆراوجۆری بۆ ته‌ندروستی كۆرپه‌ی ئافره‌تی دووگیان هه‌یه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه، ترشه‌چه‌وری ئۆمێگا 3 ئه‌گه‌ر ئافره‌تی دووگیان به شێوهیهیكی پلان بۆ داڕێژراو بیخوات، ئه‌وا سوودی به‌رچاوه‌ی بۆ ته‌ندروستی كۆرپه‌ی تازه له‌دایكبوو هه‌یه.
له میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا توێژه‌ران چاودێری 154 ئافره‌تی دووگیانی خۆبه‌خشیان كرد كه نیوه‌یان بۆ چوار مانگی كۆتایی دووگیانی رۆژانه بڕی 600 میلیگرام ئومێگا 3یان پێده‌درا، نیوه‌كه‌ی دیكه‌ش به پێچه‌وانه‌وه، خۆیان له‌م مادده‌یه به‌دوور ده‌گرت.
توێژه‌ران گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌و خانمانه‌ی جه‌سته‌یان له‌كاتی دووگیانی‌دا ئۆمێگا 3 به‌شێوه‌یكی پێویست وه‌رده‌گرێت، منداڵه‌كانیان له كاتی له‌دایكبووندا به تێكڕا 250 گرام له منداڵانی دیكه كێشیان زیاتره و چه‌ند سانتیمهترێكیش باڵایان به‌رزتره .

بەرنامەیەك بۆ گۆڕینی فایلی pdf بۆ Word
السلام علیكم
خوشك و برایانی بەڕێزم سڵاوی خوا پەروەردگارتان لێ وا بۆ ئەمجارەش هاتمەوە خزمەتتان بۆ ئەوەی ئاشناتان بكەم بە بەرنامەیەكی بەسوودی تر كە كاری ئەم بەرنامەیە ئەوەیە فایلی pdf دەكات بە Word
بێ گومان بەرنامە زۆرە كە ئەم كارە بكات بەڵام ئەوەندەی من بەكارم هێنابێت و تاقیم كردبێتەوە ئەم بەرنامەیە زۆر سەركەوتوەو زۆر بەئاسانی كارەكەت بۆ دەكات، و بە هیچ شێوەیەك ڕێكلامی خۆی لەگەڵ دانانێت بە پێچەوانەی هەندێك لەو بەرنامانەی تر كە كاتێك فایلێك دەكەی بە دەبینی لەخواری هەموو لاپەڕەیەكەوە ناونیشانی خۆی نوسیوە.
فایلی هاوپێچ:

پاداشتی خوێندنی سورەتی مولك
پاداشتی خوێندنی سورەتی مولك
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٣/١٢/١٧
الحمد لله حمدا يبلغ رضاه، وصلى الله على أشرف من اجتباه، وعلى من صاحبه ووالاه، وسلم تسليما لا يدرك منتهاه
قورئان هەمووی وتەی خوای پەروەردگارە و لە ڕێگەی جبریلەوە – علیە السلام – ناردوویەتیە خوارەوە بۆ پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم )، بۆ ئەوەی خەڵكی لە:
گومڕاییەكانی كوفر و شیرك و ستەمەوە دەربكات بۆ ڕووناكیەكانی یەكتاپەرستی و باوەڕ و دادپەروەری.
خەڵكی لە بەندایەتی بەندەكان ڕزگاربكات بۆ بەندایەتیكردن بۆ خوای بەندەكان.
خەڵكی لە ڕەوشت نزمی و خراپەكاری دەربكات بۆ ڕەوشت بەرزی و چاكەكاری.
ئەم قورئانە پیرۆز و پڕ بەرەكەتە هەر سورەت و ئایەتێكی بخوێنیتەوە خێر و پاداشتی گەورەت دەست دەكەوێت بەڵام هەندێك سورەتی تێدایە تایبەتمەندی زیاتری هەیە و خوێنەرەكەی پاداشتی زیاتری دەست دەكەوێت، یەكێك لەو سورەتانەش سورەتی مولكە.
[سورەتی مولك باسی چی دەكات؟]
باسی چەندین بابەتی گەورە دەكات هەندێك لەوانە:
1. دەسەڵاتی خوا سبحانە لەوەی كە موڵكی بە دەستە و مردن و ژیانی بۆ تاقیكردنەوە دروست كردووە، و ئاسمانەكانی بەڕێك و پێكی بەدیهێناوە.
2. باسی سزای بێباوەڕان دەكات كە دەخرێنە ناو دۆزەخەوە لەكاتێكدا كە دۆزەخ ناڵەو قیژەی لێوە دێت، و لە ڕق و قینی بێباوەڕان و تاوانباراندا خەریكە پارچە پارچە ببێت، ئەوسا لەو بارە ناڕەحەتەدا دۆزەخیەكان دان بە تاوانەكانی خۆیاندا دەنێن و پەشیمانی دەكێشن و دەڵێن: ئەگەر گوێمان بگرتبایە و ژیریمان بە كاربهێنایە ئەوا لە جێنیشانی دۆزەخ نەدەبووین بەڵام پەشیمان بوونەوە لە كاتی خۆیدا نەبێت سوودی چیە ؟ هیچ...
3. باسی پاداشتی ئەو كەسانە دەكات كە لە پەنهانیدا و لەكاتێك دا چاوی خەڵكیان لەسەر نیە لە خوا دەترسن و خۆیان لە تاوان بە دوور دەگرن، لێخۆشبوو‌ن و پاداشتی زۆر گەورە چاوەڕوانیان دەكات كە بریتیە لە بەهەشتێك پانتاییەكەی ئەوەندەی پانتایی ئاسمانەكان و زەوییە و ئەوەی نەفس حەزی لێبكات و چاو پێی ئۆقرە بگرێت تێیدایە و بەهەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە.
[پاداشتی خوێندنی سورەتی مولك]
1. پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم ) فەرموویەتی:
[سورة من القرآ‌ن ثلاثون آية تشفع لصاحبها حتى تغفر له (تبارك الذي بيده الملك) ]
(صحيح الجامع: رقم 2027).
واتە: سورەتێك هەیە لە قورئاندا سی ئایەتە شەفاعەت و تكا بۆ خاوەنەكەی دەكات تاوەكو خوا سبحانە لێی خۆش دەبێت ئەم سورەتەش بریتیە لە (تبارك الذي بيده الملك).
2. (ابن مسعود) خوای لێ ڕازی بێت فەرموویەتی:
(هي المانعة بإذن الله – عزوجل - من عذاب القبر) (إسناده حسن / السلسلة الصحيحة: رقم 1140).
واتە: ئەم سورەتە ڕێگرە لە سزای گۆڕ.
3. (جابر)ی كوڕی (عبدالله) دەفەرموێت: " كان رسول الله لا ينام حتى يقرأ (ألم تنزيل) السجدة، و (تبارك الذي بيده الملك) (صححه الألباني في السلسلة الصحيحة: رقم 585).
واتە: پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) نەدەخەوت تاوەكو ئەم سورەتەی نەخوێندایە (السجدة) و (الملك).
ئایا لە دوای بیستنی ئەم فەرموودانە دڵت داوای خوێندنی ئەو سورەتەت لێدەكات ؟
ئەگەر (بەڵێ) ئەوە نیشانەی زیندوویەتیەتی و بەقسەی بكە و شەوان پێش خەوتنت بیخوێنە بۆ ئەوەی لە سزای گۆڕ ڕزگارت ببێت و شەفاعەتت بۆ بكات.
ئەگەر (نەخێر) ئەوە نیشانەی نەخۆشیەتی بۆیە هەستە بە چارەسەركردنی پێش ئەوەی بمرێت.
والحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله
ژمارەی سەردان: ٣٨١
نووسەر: إدریس محمود بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٣/١٢/١٧